‌بەرشەلۆنە پێش كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوە یەكێك لەم دوو هێرشبەرە دەگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێش تەواوبونی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یەكێك لە لاوتارۆ مارتینێز یاخود رۆدریگۆ مۆرینۆ دەگوازێتەوە یانەكەی .

چەند رۆژێكی كەمی ماوە مێركاتۆی زستانە كۆتایی بێت و رۆژنامەی ئاسیش دوا زانیاری لەسەر هێنانی هێرشبەرێك لە لایەن بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەكات .

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە لەم چەند رۆژە كەمەی  ماوە یەكێك لە لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری  ئینتەرمیلان یاخود رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری ڤالێنسیا دەگوازێتەوە كە ئەمەی دووەمیان زۆر نزیكترە لە یانە كەتەلۆنییەكەوە .

ئەمڕۆ یەكێك لە بەررسانی ڤالێنسیاش ئاماژەی بەوە كردبوو كە بەرشەلۆنە پەیوەندی فەرمیان پێوەكردوون بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرینۆ.



PM:10:40:26/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 19904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری