ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان و كالیاری بەرامبەربون
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی كالیاری بە گۆڵێك یەكسان بوو .
لە هەفتەی 21 ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری كالیاری كرد ، لەخولەكی 29 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵێكی بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد ، لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 78 ناینگۆلان گۆڵی بەرامبەری بۆ كالیاری تۆماركردەوە و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
جێگەی ئاماژەیە لەخولەكی 94 لاوتارۆ مارتینێز بە كارتی سور كرایە دەرەوە.
بەو یەكسانبونە خاڵەكانی ئینتەرمیلان بووە 48 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی دایە ویانەی كالیارییش 31 خاڵی هەیە ولە پلەی شەشەمدایە .
PM:04:40:26/01/2020
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه