‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە دووچاری شكستێكی قورس هات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی ڤالێنسیا دۆڕا 

لە هەفتەی 21ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی ڤالێنسیا ،  لە خولەكی12 گۆمێز لێدانێكی سزای بۆ ڤالێنسیا لە دەستدا و تایمی یەكەم بێ گۆڵ كۆتاییهات .

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 48 ئەلبا گۆڵێكی بەهەڵە بۆ ڤالێنسیا تۆماركرد و لە خولەكی 77 یشدا ماكسیملیانۆ گۆمێز گۆڵی دووەمی بۆ ڤالێنسیا تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لەسودی ڤالێنسیا كۆتایهات .

بەو شكستە خاڵەكانی بەرشەلۆنە لە 43 خاڵدا وەستاو بەكاتی لە پێشەنگی ریزبەندی دایە و یانەی ڤالێنسیاش 34 خاڵی هەیەو لە پلەی پێنجەمدایە


PM:08:10:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری