‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی 16ی جامی شا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا  یانەی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سالامانكای بردەوە .

لە خولەكی 18 گاریس بێڵ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد و تایمی یەكەمی یارییەكە بەو گۆڵە كۆتاییهات . لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 57 ئەلڤارۆ رۆمیرۆ گۆڵی یەكسانی بۆ یانەی سالامانكا تۆماركردەوە ، دواتر ولەخولەكی 62 خوان جوانجۆرا بە هەڵە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد و لە كۆتایشدا ئیبراهیم دیاز گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد .

بەو بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی 16ی جامەكە .




AM:01:12:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌