بریكارەكەی گاریس بێڵ هەواڵێكی گرنگ لە بارەی ئەو یاریزانەوە بڵاو دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
بەڕێوەبەری كارەكانی گاریس بێڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا ئەو یاریزانە یانەی شاهانە جێبهێڵێت .
لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی بێرنابیۆ جۆناسان بارنێتی بریكاری كارەكانی گاریس بێڵ دەڵێت : بێڵ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان چۆن بە خواستن یانەكەی جێدەهێڵێت . ئەم قسەیەكی زۆر بێ مانایە و جێگەی پێكەنینە .
بارنێت دەشڵێت: بێڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆر ئاسودەیە وبۆ ماوەی دوو وەرز ونیویش گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدید ماوە و دەیەوێت پاڵاوانێتی زیاتر لەگەڵ یانەكەی بباتەوە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان بە گەرمی باسی گەڕانەوەی بیچڵ یان كرد بە خواستن بۆ یانەی تۆتنهام
PM:10:57:22/01/2020
ئهم بابهته 2744
جار خوێنراوهتهوه