‌ناوی هێرشبەرێكی چاوەڕواننەكراوی تر دەبەسترێتەوە بە بەرشەلۆنەوە

وێستگە سپۆرت-

دوای بەستنەوەی ناوی چەندین هێرشبەر بە یانەی بەرشەلۆنەوە  پێگەیەكی ئینگلیزی ناوی ئۆلیڤەر جیرۆدی هێرشبەی چێڵسیش بەو یانەیەوە دەبەستێتەوە.

پێگەی تریباڵ فتبۆڵی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ئەگەری رازینەكردنی كارگێڕی یانەی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ ، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئۆلیڤەر جیرۆد دەدات كە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا بە نیازە یانەكەی جێبهێڵێت . 

لە كۆتایشدا ئەو پێگەیە باس لەوە دەكات كە یانەی چێڵسی بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە دەبێت .


PM:07:57:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 10684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری