‌زیدان باسی كیكی سیتین و مباپێ دەكات

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە كە كیكی سیتینیش وەكو هەر راهێنەرێكی تر شێوازی خۆی هەیە و وەڵامی مباپێش دەداتەوە .

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی سالامانكا لە جامی شای ئیسپانیا سەرەتا زیدان وتی: لای ئێمە جامی شایی ئیسپانیا گرنگی زۆری هەیە و وەكو هەموو یارییەكانی تریش بە گرنگی لەم یارییە دەڕوانین و ئێمە ئامادەین بۆ ئەم یارییە .

لە سەر كیكی سیتینی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە زیدان وتی: هەموو تیپەكان ئارەزووی بردنەوە دەكەن و هەموو راهێنەرێكیش رێگەیەكی جیاوازی هەیە بۆ بردنەوە ، ئێمە شێوازی خۆمان هەیە  بەهەمان شێوە سیتین شێوازی خۆی هەیە .

دواتر لەسەر ئەو لێدوانەی مباپێ  كە پێشتر وتبووی زیدان پێشەنگمە ئەو راهێنەرە فەڕەنسیی وتی: بێگومان ئێمە پێشەنگ بوین بۆ ئەوانەی كە ئێستا تۆپی پێ ئەكەن . لە ئێستاشدا ئەو دەبێتە نمونە و پێشەنگ بۆ ئەوانی تر كە دوای ئەم دێن .


PM:08:05:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 7300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌