‌كیكی سیتین هەڵوێستی خۆی لە بارەی جێگرەوەی سوارێزەوە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

كیكی ستینی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی لە بارەی گواستنەوەی یاریزانێك بۆ شوێنەكەی سوارێز ئاشكرا دەكات .

پاش ئەوەی سوارێزی هێرشبەری بەرشەلۆنە دووچاری پێكان هاتوو نزیكەی چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، لە ئێستادا هەر رۆژنامە و باسی هێرشبەرێك دەكات بۆ جێگرەوەی .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە سیتینی راهێنەری یانەكە لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی رێكەوتووە كە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا هێرشبەری گەورە نەگوازنەوە ریزەكانیان وتا هاوینی داهاتوو بوەستن . 

سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن هاری كینی هێرشبەری تۆتنهام یەكەم پاڵێوراوە لە هاوینی داهاتوو.

لە لێدوانێكیشدا سەبارەت بە رۆشتنی ڤیداڵ وراكیتیچ لە یانەكەی كیكی سیتین وتی: هیچ بیر لە رۆشتنی ئەو دوو یاریزانە ناكەینەوە چونكە گرنگن بۆ تیپەكەمان .


PM:07:40:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 8632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌