‌یاریزانێكی ریاڵ مەدرید گەشتی ئەڵمانیای كردووە بۆ پەیوەندیكردنی بە بایرن میونخەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەلڤارۆ ئەدیروزولای بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ سێشەممە گەشتی ئەڵمانیای كردووە بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەی بایرن میونخەوە بە خواست و تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ .

 رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی جەختدەكاتەوە كە یانەی بایرن میونخ بە تەواوی نزیكە لە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەدیروزولای بەرگریكاری یانەی شاهانە و ئەو یاریزانە ئەمڕۆ گەیشتۆتە هەرێمی باڤاریا بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.

بێڵد باس لەوەش دەكات كە بەرپرسانی یانە باڤارییەكە ماوەیەكی زۆرە لە هەوڵی گواستنەوەی ئەو بەرگریكارەدان بە خواستن و تا كۆتایی وەرز لەگەڵ مافی كڕینەوە یەكجاری.

جێگەی ئاماژەیە ئەدیروزولا نەیتوانییەوە متمانەی زیدانی راهێنەری یانەكە بەدەستیهێنێت . 


PM:04:55:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 14412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌