‌رۆژنامەی مۆندۆ باشترین جێگرەوەی لویس سوارێز بەلای بەرپرسانی بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە باس لە جێگرەوەی سوارێز دەكات لە یانە كەتەلۆنییەكە و جەختدەكاتەوە كە  ئۆبامیانگی گابۆنی وهێرشبەری یانەی ئارسیناڵ یەكەم ناوە كە لەنێوان بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە هێنراوە .

سوارێز بەهۆی پێكانەوە ئەم وەرزەی بۆ كۆتاییهاتووە و چوار مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێت و لە ئێستاشدا یانەی بەرشەلۆنە بە دوای شوێنگرەوەیەكی ئەو یاریزانە دەگەڕێت .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆی نزیكی یانە كەتەلۆنییەكە باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی ئەو یانەیە ئارەزوویەكی زۆریان هەیە بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ و بە جێگرەوەیەكی باشی لویس سوارێزی دەزانن.

لە كۆتایشدا مۆندۆ باس لەوە دەكا كە بە ئەگەرێكی زۆر لەم زستانە بەرشەلۆنە گرێبەستی فەرمی پێشكەشی ئارسیناڵ دەكات بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ .


AM:11:47:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 16280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌