‌بڵاوبونەوەی وینەیەكی مارسیلۆ مشتومڕی زۆری ناوەتەوە

وێستگە سپۆرت-

وێنەیەكی مارسیلۆی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید مشتومڕی زۆری ناوەتەوەو بەشێك لە هاندەران پێیان وایە ئەو یاریزانە دەگری .

شەوی رابردوو لە خولەكی 70 یارییەكە زیدان مارسیلۆی هێنایە دەرەوەی یاریگای و هاوكات مێندی چووە شوێنەكەی .
یەكێك لە كامیرەكانی ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وێنەیەكی مارسیلۆی گرتووە لەسەر كورسی یەدەكی یانەكە وا دەردەكەوێت ئەو یاریزانە بگری . 

هاندەرانی یانەی شاهانەش هەر كەسە و بە جۆرێك خوێندنەوە بۆ ئەم وێنەیە دەكات .

هاندەرێك نوسیویەتی: مارسیلۆ دەگری ، نەفرەت ، بۆچی
یەكێكی تر نوسیویەتی: ئایا مارسیلۆ دەگری، دڵم شكاوە بۆ مارسیلۆ 
هاندەرێكی تر دەڵێت: گومانم هەیە لەوەی مارسیلۆ بگری ، وا هەست ئەكەم ئارەقەی كردبێتەوە

جێگەی ئاماژەیە ئەمشەو مارسیلۆ 350 هەمین یاری بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە لە خوی ئیسپانی ئەنجامدا .


AM:11:39:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 40172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری