‌فەرمی.. یاریزانێكی گرنگی ریاڵ مەدرید لە یاری داهاتوو بێبەش دەبێت

وێستگە سپۆرت-

دانی كارفاخالی ئیسپانی وبەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری داهاتووی تیپەكەی بێبەش دەبێت و بەرامبەر بەلەوەلید ناتوانێت ئامادەبێت .

شەوی رابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە كە بەسەركەوتنی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات لەخولەكی 87 كارفاخال كارتێكی زەردی وەرگرت .

بەهۆی وەرگرتنی ئەم كارتە زەردەوە كۆی كارتەكانی لە وەرزی ئەمساڵ بووە پێنج كارتی زەرد و بەمەش بۆ یاری هەفتەی داهاتووی یانەكەی بەرامبەر بەلەدوەلید ناتوانێت یاری بكات .

بەمەش یاریزانەكە بۆ دێربی مەدرید بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە تەواوی ئامادە دەبێت لە یەكی مانگی دوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ


AM:11:20:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 9032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری