كاردانەوەی زیدان پاش بردنەوەیان لە ئیشبیلیە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدان دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئیشبیلیە نیشان دەدات وستایشی كاسمیرۆش دەكات
لە دوای یارییەكەی و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زیدان وتی: بە كۆی گشتی هەردوو تایمی یارییەكە زۆر باش یاریمان كرد . سێ خاڵی گرنگ و قورسمان بەدەستهێنا.
زیدان وتیشی لە تایمی یەكەمدا رووبەرووی زەحمەتی زۆر بوینەوە بەڵام لە تایمی دووەمدا توانیمان بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریگا بكەین و ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد .
لە كۆتایشدا لەسەر كاسمیرۆ زیدان وتی ئەو یاریزانە بەڕازیلیە ئێمەی سەرسام كرد و چەندین یاریزانەمان هەیە كە دەتوانن لە پێشەوە جیاوازی دروست بكەن .
PM:11:57:18/01/2020
ئهم بابهته 10748
جار خوێنراوهتهوه