‌هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو لەسەر داهاتووی نیمار بڵاو دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو نەیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئارەزووی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ یانە پاریسیەكەدا.

كەناڵی ئی ئێس پی ئێنی وەرزشی ئاماژەی بەوە كردووە نیمار بە پێچەوانەی رابردووەوە ئارەزووی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ پاریس سانجێرماندا كە لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت  و دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوی زیاتر بباتەوە.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە چەندین رۆژنامە باس لەوە دەكەن نیمار ئارەزوی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەكات .


PM:06:35:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌