‌لە راهێنانەكانی ریاڵ مەدریدەوە هەواڵیكی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

راهێنانەكانی ریاڵ مەدرید بەردەوامە بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی ئیشبیلیە لە خولی ئیسپانی وگەڕانەوەی كەریم بنزیمە ویۆڤیجیش بۆ راهێنانە بە كۆمەڵەكان هەواڵێكی خۆش بوو بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە . 

رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمڕۆ بنزیمە بەشداری لە بەشێك لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەدا كردووە پاش ئەوەی بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا بكات . 

هاوكات رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە یۆڤیجی سڕبیش هاوشێوەی بنزیمە بەشداری لە بەشێك لە مەشقە بە كۆمەڵەكانی یانەكەدا كردووە .

لە كۆتایشدا ماركا باس لەوە دەكات كە گاریس بێڵ ئامادەی یارییەكەی ئیشبیلیە دەبێت و چاوەڕێش دەكرێت زیدان چەند خولەكێك هەلی بەشداریكردن بە بنزیمە و یۆڤیج ببەخشێت .


PM:08:06:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 12344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌