‌فەرمی.. یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا زەبرێكی توندی لە ریاڵ مەدرید دا

وێستگە سپۆرت-

بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای  فیدریكۆ ڤالڤێردی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدریدی دا پاش ئەو كارتە سورەی كە لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی وەریگرت .

لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڤالڤێردی بە كارتی سور كرایە دەرەوە پاش ئەوە ی لە خولەكی 117 مۆراتای لە گۆڵێكی دڵنیایی بێبەش كرد و لە دواوە لێیدا.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردوە كە لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسانیا ئەو یاریزانەیان بۆ یەك سزا داوە و واتە بۆ یاری ئەم هەفتەیەی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە ڤالڤێردی ناتوانێت یاری بكات كە رۆژی شەممە یارییەكە بەڕێوەدەچێت .


PM:02:40:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 37596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری