ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتی شكستی بە ئارسیناڵ هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەرسیتی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئارسیناڵی بردەوە .
لە یاری لوتكەی هەفتەی 17 ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری مانچستەرسیتی كرد .
لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی دوو دی برۆین گۆڵی یەكەمی بۆ مان سیتی تۆماركرد و لەخولەكی 15 رەحیم سترلینگ گۆڵی دووەمی بۆ مان سیتی زیادكرد و و لەخولەكی 40 یشدا دی برۆین گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی بۆ یانەكەی زیاد كرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتاییهات .
تایمی دووەمیش هیچ تیپێكیان نەگەیشتنە گۆڵی یەكتر و بە هەمان ئەنجامی تایمی یەكەم یاریەكە كۆتاییهات .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی مان سیتی بووە 35 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایەو ئارسیناڵیش خاوەنی 22 خاڵەو لە پلەی نۆیەمدایە .
PM:10:47:15/12/2019
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه