ڤیدۆ.. تۆتنهام بردنەوەی تۆماركرد و مانچستەریونایتدیش یەكسان بوو
وێستگە سپۆرت-
یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا پاش بردنەوەی لە وڵفرهامتۆن و یانەی مانچستەریونایتدیش لەنێو یاریگای خۆی لەگەڵ ئیڤەرتۆن یەكسان بوو .
لە هەفتەی 17ی خولی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام بووە میوانی وڵفرهامتۆن. لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی هەشت لوكاس مۆرا گۆڵی یەكەمی بۆ تۆتنهام تۆماركرد و تامی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات . لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 67 تراوری گۆڵی بەرامبەری بۆ وڵفرهامتۆن تۆماركردەوە .نزیك بوو یارییەكە بەو ئەنجامە تەواو بێت تا ئەوەی لە خولەكی 91 یان ڤێرتۆگن گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ تۆتنهام تۆماركرد .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی تۆتنهام بووە 26 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە .
لە یارییەكی تردا یانەی مانچستەریونایتد میوانداری یانە ئیڤەرتۆنی كرد .
لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی 36 لیندلۆڤ بە هەڵە گۆڵێكی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد وتایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵ كۆتاییهات .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 77 ماسۆن گرینۆد گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەریونایتد تۆماركردەوە و یارییەكەش هەر بەو یەكسانییە كۆتایهات .
PM:07:24:15/12/2019
ئهم بابهته 1928
جار خوێنراوهتهوه