‌ڤیدیۆ.. ریاڵ سۆسیداد بردنەوەكانی بەرشەلۆنەی راگرت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ سۆسیداد بردنەوەكانی بەرشەلۆنەی راگرت و لە نێو یاریگای خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە بە دوو گۆڵ یەكسان بوو .

لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد، لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 12 ئۆیارزابال بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ سۆسیداد تۆماركرد و لەخولەكی 38 گریزمان گۆڵی بەرامبەری بۆ بەرشەلۆنە تۆماركردەوە و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات . 

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 49 سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد ، بەڵام جارێكی دیكە خاوەن یاریگا گۆڵی بەرامبەریان لە رێگەی ئەلیكساندەر ئیساكەوە تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو یەكسانییە كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە  35 خاڵ ولە یەكەمی ریزبەندی دایە بە كاتی 


PM:08:03:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری