‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ نیو دەرزەن گۆڵی تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ لە نێو یاریگای خۆی نیو دەرزەن گۆڵی لە یانەی ڤێردەبریمەن تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا .

 لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری یانەی ڤێردەبریمەنی كرد . لەخولەكی 24 راشیكا تاكە گۆڵەكەی ڤێردەربریمەنی تۆماركرد ، لە دوا خولەكی تایمی یەكەمدا كۆتینهۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ بایرن میونخ تۆماركردەوە .

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 49 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی بۆ بایرن میونخ زیادكرد ، دواترو لەخولەكی 63 كۆتینهۆ گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكی 72 لیڤتاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی خۆی وچوارەمی بۆ بایرن تۆماركرد ، دوای سێ خولەك مۆلەریش جێپەنجەی خۆی لە یارییەكە نەخشاند و گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد ، لە كۆتایشدا ولەخولەكی 78 كۆتینۆ هاتریكی  خۆی لە یارییەكە و گۆڵی شەشەمی یانە باڤارییەكەی تۆماركرد .

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن مبونخ بووە 27 خاڵ ولە پلەی چوارەمدایە و یانەی ڤێردەربریمەنیش بە 14 خاڵ وبەكاتی لەپلەی 15 هەمدایە 


PM:07:47:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری