ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری یاریزانێكی بێت بە خواستن و بەرشەلۆنەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لە گواستەوەكانی ئەم زستانەدا بە خواستن دەستبەرداری تواناكانی لوكا یۆڤیجی سڕبی وهێرشبەری یانەكەی بێت و یانەی بەرشەلۆنەش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات .
پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا بە خواستن یۆڤیج بفرۆشێت بە یانەیەكی تر .
لای خۆشییەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی باس لەوە دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە دەكات وەكو شوێنگرەوەی سوارێز .
لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو ریاڵ مەدرید لە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتەوە ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەكانی بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ ،بەڵام تەنها لە چوار یاری ئەم وەرزە یاری كردووە ویەك گۆڵی تۆماركردووە .
AM:11:17:14/12/2019
ئهم بابهته 31048
جار خوێنراوهتهوه