وێنە.. مانی وكلوپ خەڵاتێكی گرنگیان بردەوە
وێستگە سپۆرت-
سادیۆ مانی و یۆرگن كلوپ وەكو باشترینەكانی مانگی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی دیاری كران .
لیژنەی كێبڕكێكانی خولی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەكەی دایە سادیۆ مانی سەنیگالی وئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ .
مانی لە مانگی 11دا چوار یاری ئەنجامدا وسێ گۆڵی تۆماركرد و گۆڵێكیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد .
ئەمە سێیەم جارە مانی دەبێتە باشترین یاریزانی مانگی خولی ئینگلیزی لەوەتەی لە پریمەرلیگ یاری دەكات .
هاوكات یۆرگن كلوپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بۆ سێیەم جار لەم وەرزەی پریمەرلیگ وەكو باشترین راهێنەری مانگ دیاری كرا .
لە مانگی 11دا یانەی لیڤەرپوڵ توانی چوار یاری سەركەوتن تۆماربكات ولە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلیزیدایە .
كلوپ توانی لە بردنەوەی خەڵاتەكە بەسەر هەریەكە لە نۆنۆ ئیسپرتۆ سانتۆی راهێنەری وڵفرهامتۆن و براندان رۆجەرزی راهێنەری لیستەرسیتی وكریس وڵدری راهێنەری شیفڵد یونایتد سەربكەوێت .
PM:09:37:13/12/2019
ئهم بابهته 2096
جار خوێنراوهتهوه