چاوەڕواننەكراو.. مێسی داوای یاریزانێكی بایرن میونخ لە یانەكەی دەكات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونخ لە یانەكەی دەكات .
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكردووە مێسی ئەستێرەی یەكەمی بەرشەلۆنە ئارەزووی گەڕانەوەی تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی ویاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونخ دەكات .
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە مێسی داوای لە كارگێڕی یانەكەی كردووە هەوڵی گەڕانەوەی ئەلكانتارا بدەن كە لە ساڵی 2013 بەهۆی ئەوەی لە پێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە چووە دەرەوە لەبەر بونی چاڤی و ئینێستا و بۆیە رویكردە یانەی بایرن میونخ .
لە كۆتایشدا بێڵ باسی ئەوەشی كردووە كە تیاگۆ ئەلكانتاراش ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بەرشەلنە دەكات
PM:10:02:12/12/2019
ئهم بابهته 23904
جار خوێنراوهتهوه