‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

هەریەكە لە ئەلبا وسمیدۆی بەرگریكارانی یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوە  راهێنانەكانی یانە كەتەلۆنییەكە و بەمەش هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی ئەو یانەیە دەگات.

رۆژنامە مۆندۆ دیپۆرتیۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە سمیدۆ و ئەلبا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی كردۆتەوە بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییەكەی ریاڵ سۆسیداد.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە ڤالڤێردی ناوی ئەو دوو یاریزانە دەخاتە لیستی یاریزانەكانی یانەكەیەوە بەرامبەر سۆسیداد.

ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە كە ئارسەر میلۆ نەگەڕاوەتەوە راهێنانەكان  و لە پێكانەكەی چاكنەبۆتەوە.


PM:06:35:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 10468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌