‌زیدان باس لە ئەگەری رووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ دەكات

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باس لە ئەگەری رووبەڕووبونەوەی یانەی لیڤەرپوڵ دەكات لە قۆناغی 16دا.

لە دوای یارییەكەی كلوپ بروج و لە لێدوانێكیدا زیدان دڵخۆشی بە بردنەوەكەیان نیشانداو وتی سەرەتای یارییەكە توشی ئاستەنگی بوینەوە ، بەڵام تایمی دووەم ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد .

لەسەر ئەگەری رووبەربوونەوەی لیڤەرپوڵ لە قۆناغی 16 زیدان بە پێكەنینەوە وتی : دەیانكەینە دەرەوە .

زیدان وتیشی: هیچمان پێناكرێت جگە لەوەی چاوەڕێی تیروپشەكەكە بكەین.


PM:12:02:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 5280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری