‌وێنە.. ئەم چوار یاریزانە پاڵێوراون بۆ باشترینی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنس لیگ

وێستگە سپۆرت-

یارییەكانی جەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتاییهات و ناسنامەی 16 یانە ئاشكرا بوو بۆ قۆناغی داهاتوو . 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا چوار یاریزانی دیاری كردووە كە كێبڕكێ دەكەن بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم جەولەی خولی یانە پاڵەوانەكان .

یاریزانەكان بریتین لە نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و جواو فلێكسی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و میلیكی هێرشبەری ناپۆلی و گابرێل خیسۆسی هێرشبەری مانچستەرسیتی . 


AM:10:59:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌