‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس لە بایەرلیڤەركوزنی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی بردەوە .

لە دوا یاری خۆیدا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی بایەرلیڤەركوزن . یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سودی یۆڤی كۆتاییهات .

گۆڵەكانی یۆڤانتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گۆنزالۆ هیگواین لەخولەكەكانی 75 و 92 تۆماریان كردن .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 16 خاڵ و وەكو یەكەمی گروپەكەی گەیشتە قۆناغی 16.

لە هەمان كۆمەڵەدا ئەتلەتیكۆ مەدرید بە دوو گۆڵی جۆو فلێكس بە لێدانی سزا  لەخولەكی 17 وفلیپی لەخولەكی 54 لە یانەی لۆكۆمۆتیڤی بردەوەو بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناغی 16.


AM:01:35:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌