ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا ئەتلەنتا گەیشتە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەنتای ئیتاڵی بۆ یەكەمجار گەیشتنی بە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا پاش ئەوەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی شاختاری بردەوە .
لە جەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان یانەی ئەتلەنتا بووە میوانی شاختار.
تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتاییهات ، لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 66 كاستانبی گۆڵی یەكەمی بۆ ئەتلەنتا تۆماركرد و لەخولەكی 80 بازالیچ گۆڵی دووەمی بۆ ئەتلەنتا زیاد كرد ،لەخولەكی 94یشدا جۆسێنس گۆڵی سێیەم و كۆتایی بۆئەتلەنتا تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
بە سود وەرگرتن لە بردنەوەكەی خۆی و بردنەوەی مان سیتیش بەرامبەر یانەی داینامۆ زەگرەب بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ئەتلەنتا بۆیەكەمجار لە مێژوویدا گەیشتە قۆناغی 16 بە دوو كۆمەڵەكەی لەدوای مان سیتییەوە.
AM:12:10:12/12/2019
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه