‌بەم نرخە نیمار دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان نرخی دەستبەرداربون لە تواناكانی نیماری ئەستێرەی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە كەمدەكاتەوە .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی نیشانداوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی نیماربێت ، لە كاتێكدا هاوینی رابردوو داوای 300 ملیۆن یۆرۆی دەكرد لە یانەی بەرشەلۆنە.

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە هاندەرانی یانە پاریسیەكە هۆكاری سەرەكین تا ئەوەی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەستبەرداری ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە ببن ، چونكە بەردەوام لەنێو یاریگا وتاف لەدژی نیمار دەكێشن . 


PM:11:21:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 15316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌