لێدوانی كۆنتی و ڤالڤێردی لەسەر یارییەكە
وێستگە سپۆرت-
ئەنتۆیۆ كۆنتی ئیتاڵی وراهێنەری یانەی ئینتەرمیلان پێی وایە یانەكەی شایستەی ماڵئاوایی كردن نەبووە لە خولی یانە پاڵەوانەكان و ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنەش جەختدەكاتەوە كە شڵەژان و دڵەڕاوكێ ئینتەری سەرنەخست .
لە پاش یارییەكە كۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان وتی: كۆمەڵێك هەلی زۆرمان بۆ دروست بوو نەماتوانی هەلەكان بقۆزینەوە و گۆڵ تۆماربكەین .
وتیشی : گۆڵەكەی ئانسۆ فاتی ئێمەی كوشت و ،تیپەكەم شایستەی ئەوە بوو بگاتە قۆناغی داهاتوو .
لەبەرامبەردا ڤالڤێردی دڵخۆشی بە ئاستی یاریزانەكانی نیشاندا و وتی : ئینتەرمیلان تیپێكی بەهێز وباش بوو ، تەنها شڵەژان ودڵەڕاوكێ ئەم تیپی نەگەیاندە قۆناغی داهاتوو.
AM:10:36:11/12/2019
ئهم بابهته 7616
جار خوێنراوهتهوه