‌ئاگادارن یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە قۆناغی داهاتوو رووبەرووی چ یانەیەك دەبنەوە

وێستگە سپۆرت-

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە دوا جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شكستی بە یانەی ئینتەرمیلان هێنا و وەكو یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی 16.

لە قۆناغی 16 بەرشەلۆنە بەرامبەر یەكێك لە یانەكانی ( چێڵسی ، تۆتنهام ، ناپۆلی ، لیۆن ) یاری دەكات .

سەبارەت بە یانەی ریاڵ مەدریدش كە وەكو دووەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێناوەو ئەمشەویش دوا یاری خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی كلوپ بروج ئەنجام دەدات لە قۆناغی 16 ئەركی زۆر قورسە و رووبەرووی یەكێك لە یانەكانی ( بایرن میونخ ، لیڤەرپوڵ، یۆڤانتۆس ، مان سیتی ، لایبزیك ) یاری دەكات .


AM:09:52:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 17960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌