‌ڤیدیۆ.. چێڵسی و ڤالێنسیا گەیشتنە قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگ

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەی چێڵسی وڤالێنسیا گەیشتنە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ویانەی ئەیاكسیش بۆ خولی ئەوروپی.

لە كۆتا جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدجی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی لیلی فەڕەنسی كرد .

لە تایمی یەكەمدا ولەخولەكی 19 تامی ئەبراهام گۆڵی یەكەمی بۆ چێڵسی تۆماركرد و لەخولەكی 35 یشدا ئیزبلكویتای گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی زیادكرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتایی هات .

لەتایمی دووەمدا یانەی لیل توانی لە رێگەی لویك ریمیەوە لەخولەكی 78 گۆڵێك تۆمار بكەن و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە هەمان كۆمەڵەدا یانەی ڤالێنسیا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی ئەیاكسی بردەوەو تاكە گۆڵەكەش لەخولەكی 24 رۆدریگۆ مۆرینۆ تۆماری كرد .

بەو شێوەیە ولە كۆمەڵەی هەشتەم یانەی ڤالێنسیا بە یەكەم و چیڵسیش بە دووەمی كۆمەڵەكە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو و ئەیاكیش بۆ خولی ئەوروپی .


AM:01:59:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌