‌بەرشەلۆنە جێگرەوەی دی لێخت دەستنیشان دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاودێری تواناكانی میلان سكریناری بەرگریكاری یانەی ئینتەرمیلان دەكات و دەیەوێت بیگوازێتەوە یاریگای كامپنۆ و بیكاتە جێگرەوەی دی لێخت كە لە بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس لەدەستی دا.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژە بەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی میلان سكریناری بەرگریكاری ئینتەرمیلان دەدەن و دەیانەوێت بیكەنە شوێنگرەوەی دی لێخت كە یانەی یۆڤانتۆس ئەو بەرگریكارە هۆڵندییەی گواستەوە ریزەكانی .

چاوەڕێ دەكرێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا بەرشەلۆنە گرێبەستی فەرمی پێشكەشی ئەو بەرگریكارە بكات.


PM:09:51:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 14024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌