پاریس سانجێرمان كارێكی جیاواز بەرامبەر نیمار دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری تواناكانی نیماری بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەی دەبێت ونرخەكەشی كەمدەكاتەوە .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پارێزگاری لە تواناكانی نیمار داسێلڤا دەكات و لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری تواناكانی دەبێت و نرخەكەشی كەمدەكاتەوە لە 300 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ.
ماركا باس لەوەش دەكات كە هاوینی رابردوو بۆیە یانە پاریسیەكە دەستبەرداری نیمار نەبوو ، چونكە گرێبەستەكەی بەرشەلۆنە گرانبەها نەبوو .
نیمار لە ئێستادا لە یانەكەی ئاسودە نییە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
PM:08:27:10/12/2019
ئهم بابهته 4836
جار خوێنراوهتهوه