‌چاوەڕواننەكراو.. یاری كلاسیكۆ لە بەردەم مەترسییەكی تردایە

وێستگە سپۆرت-

ئەگەر زۆرە لە رۆژی بەڕێوەچونی یاری كلاسیكۆ مانگرتنێكی گەورە لە پێناو سەربەخۆی كەتەلۆنیا ئەنجام بدرێت .

لە و بارەیەوە رێكخراو تسۆنامی دیموكراتی  كە بانگەشەی سەربەخۆی  هەرێمی كەتەلۆنیا دەكات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 18 هەزار هاندەر لە رێگەی کەناڵە جیاوازەکانی ئەوانەوە ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە مانگرتنەکە تۆمارکردووە، کە کاژێر  چوار دەستیپێدەکات و پێش بەڕێوەچوونی یارییەکە چالاکییەکانیان ئەنجامدەدەن.

رێکخراوەکە چوار شوێنی جیاوازی لە دەرەوەی یاریگەی کامپ نۆوی تایبەت بە بارسێلۆنا بۆ مانگرتنی هاندەران ئامادەکردووە، دوای ئەوەش پێدەچێت چەند چالاکییەکی دیکە لەنێو یاریگەدا لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا ئەنجامبدەن

وابڕیاربوو 26-10 یارییەکە ئەنجام بدرێت ، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کەتەلۆنیا بۆ ناڕەزایەتی دەڕبرین بەرامبەر گرتنی چەند بەرپرسێکی ئەو هەرێمە، یارییەکە بۆ رۆژی 18ـی ئەم مانگە دواخرا لە ئێستاشدا جارێكی دیكە هەرەشە دەكەوێتەوە سەر یاری كلاسیكۆ


PM:03:43:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 9424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری