پێش یاری كلاسیكۆ زیدان ئەستێرەیەكی یانەكەی شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەكی سەرەكی لە یاری كلاسیكۆ پشت بە تواناكانی لوكا مۆدریجی كرواتی نابەستێت .
بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە بە مۆدریجی وتووە كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە یاری كلاسیكۆی 18ی مانگ بەشدری پێناكات .
ئەو بەرنامەیە باس لەوەش دەكات كە زیدان بە شێوەیەكی سەرەكی لە جێگەی مۆدریج پشت بە تواناكانی ئەستێرەی لاوی یانەكە ڤالڤێردی دەبەستێت .
ڤالڤێردی لە وەرزی ئەمساڵ بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتووە و زیدان لە زۆرێك لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە سەرەكی پشت بە تواناكانی دەبەستێت.
PM:02:04:10/12/2019
ئهم بابهته 12620
جار خوێنراوهتهوه