گواردیۆلا ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراوی بەرشەلۆنەی دەوێت
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنەر یانەی مانچستەرسیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسی وبەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە واژووبكات .
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژە بەوە دەكات كە خراپی هێڵی بەرگری یانەكە لە دوای پێكانی ئیمریك لاپۆرت وای لە گواردیۆلا كردووە كە بیر لە گواستنەوەی بەرگریكاریك بكاتەوە .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە گواردیۆلا رەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ شوێنگرەوەی كۆمپانی واژووبكات كە كۆتایی وەرزی رابردوو وازی لە یاركردن هێنا و دانانی فێرناندیهۆش وەكو دڵی بەرگری گورزی زۆری لە سیتی داوە لە وەرزی ئەمساڵ و هەموو ئەمانە وا دەكات كە گواردیۆلا بیر لە گواستنەوەی ئۆمتیتی بكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا .
جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا وەكو پێویست لە لایەن ڤالڤێردییەوە پشت بە تواناكانی ئۆمتیتی نابەسترێت.
PM:10:08:09/12/2019
ئهم بابهته 6524
جار خوێنراوهتهوه