‌وێنە.. زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبونەوەی كلوپ بروج ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبونەوەی یانەی كلوپ بروج لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد .

زیدان لە لیستەكەدا هەریەكە گاریس بێڵ و ناچۆی بانگهێشت كردۆتەوە كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پێكانەوە دابڕابوون، بەڵام زیدان پشووی بە هەریەكە لە تۆنی كروس و سێرجیۆ رامۆس داوە.

بڕیارە شەوی چوارشەممە لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی كلوپ بروج و یارییەكە كاتژمێر 11 بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت .


PM:09:49:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌