فەرمی.. میلان لەسەر گواستنەوەی ئیبراهیموڤیج قسەی خۆی كرد
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئەی سی میلان رەتیدەكاتەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەكیان بە ئیبراهیموڤیجی سویدی و هێرشبەری پێشووی یانەی لۆس ئەنجەلوس گالاكسی ئەمركییەوە كردبێت.
لەو بارەیەوە ماراسای بەڕێوەبەری وەرزی یانەی ئەی سی میلان لە لێدوانێكی فەرمیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت وتی : " هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئێمە و ئیبراهیمۆڤیچ نییە ، ئەو یاریزانە بیر لەوە دەكاتەوە لەریزی یانەكەی بەردەوام بێت كە ئێستا بۆندەكەی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس كۆتایی هاتووە.
بەرێوەبەرەكەی میلان وتیشی : ئێمە چاوەرێی ئیبراهیمۆڤیچ دەكەین ، بزانین بریاری چی دەدات ، ئەگەر بریاریدا بگەرێتەوە خولی ئیتاڵیا ، ئەوە ئێمە راستەوخۆ پەیوەندی پێوەدەكەین.
PM:12:07:09/12/2019
ئهم بابهته 2940
جار خوێنراوهتهوه