‌نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردەوەو ریاڵ مەدریدش ئەستێرەیەكی یانەكەی بۆ دەكاتە قوربانی

وێستگە سپۆرت-

بیرئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا رەتدەكاتەوە وریاڵ مەدریدیش دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری پێشكەشی ئەو یانەیە بكات.

رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ئارسیناڵ لەبەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانی ئۆبامیانگ داوای یۆڤیجی سڕبی وهێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەكات .

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی باسكردووە كە ئۆبامیانگ دوا داواكاری یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردۆتەوەو یانەی ریاڵ مەدریدش پەیوەندییان پێوەكردووە تا ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ..


AM:11:16:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 20124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری