مانچستەریونایتد ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە دەكاتە جێگرەوەی پۆگبا
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە واژووبكات وبیكاتە جێگرەوەی پۆڵ پۆگبا لە هێڵی ناوەندی یانەكە .
رۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێس ی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی مانچستەریونایتد لە بیری ئەوەدایە گرێبەست لەگەڵ ڤیداڵی یاریزانی بەرشەلۆنە واژووبكات وبیكاتە جێگرەوەی پۆگبا كە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات .
ئەو رۆژنامەیە جەختیشدەكاتەوە كە یانەی مانچستەریونایتد قسەیان لەگەڵ بریكارەكەی ڤیداڵ كردووە تا ئەوەی رووبكاتە یاریگای ئۆڵترافۆرد لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا..
AM:10:06:09/12/2019
ئهم بابهته 8956
جار خوێنراوهتهوه