‌هاندەرانی مانچستەرسیتی كارێكی چاوەڕواننەكراو بەرامبەر گواردیۆلا دەكەن

وێستگە سپۆرت-

بەشێك لە هاندەرانی یانەی مانچستەرسیتی داوای رۆشتنی گواردیۆلا دەكەن لە راهێنەرایەتی یانەكەیان .

شەوی رابردوو یانەی مانچستەرسیتی لە یاری دێربیدا بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد شكستی هێنا .

بە پێی چەند سەرچاوەیەك بەشێك لە هاندەرانی یانەی مانچستەرسیتی  هاشتاگێكیان درووست كردوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و داوای دەستلەكاركێشانەوەی گواردیۆلا دەكەن لە راهێنەرایەتیكردنی یانەكە .

لە ئێستادا مانچستەرسیتی بە جیاوازی 14 خاڵ لەدوای یانەی لیڤەرپوڵەوەیەو بە رێژەیەكی زۆر پریمەرلیگی لەدەستداوە .


PM:12:05:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 7288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌