‌بارتۆمیۆ بە تەواوی داهاتووی ڤالڤێردی یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە  جەختدەكاتەوە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو چارەنوسییی ڤاڤلێردی یەكلایی دەكەینەوە .

لە میانەی دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕادیۆی كەتەلۆنیا بارتومیۆ وتی: ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی بەرشەلۆنە كارێكی ئاسان نییە و زۆر قورسە، چونكە جگە لە بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان هیچ داوایەكی دیكەی لێ ناكرێت.

بارتۆمیۆ باس لەوش دەكات  سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەكەیان تا هاوینی 2021 درێژەی هەیە، بەڵام لە بەهاری داهاتوودا بڕیاری كۆتایی بە دوورخستنەوە یان مانەوەی دەدەن لە راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان. 


PM:09:32:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری