‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی

وێستگە سپۆرت-

 

یانەی ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئیسپانیۆلی بردەوەو بەكاتی چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی

لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی  ئیسپانیۆلی كرد .

لەخولەكی 37 ڤاران گۆڵی یەكەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .  تایمی دووەمی یارییەكەش هەر بەو جۆرە مایەوە تا ئەوەی لەخولەكی 79 كەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە زیادكرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە لە سودی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات .

لەخولەكی 83 شدا داوەری یارییەكە فێرلاند مێندی بە كارتی سور لە ریاڵ مەدرید كردە دەرەوە

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 34 خاڵ و بەكاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی 


 


PM:05:03:07/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌