زیدان قسە لەسەر چەند تەوەرێكی گرنك دەكات و دۆخی گاریس بێڵیش یەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دڵخۆشبونی خۆی لە یانەكەی دووپاتدەكاتەوەو ئەگەری یاریكردنی گاریس بێڵیش لە یاریەكەی ئیسپانیۆل یەكلایی دەكاتەوە .
سبەی لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیسپانیۆل دەكات .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل زیدان وتی: تاكە شت گرنگە بەلای منەوە ئەوەیە كە زۆر خۆشحاڵم لە یانەكەمدا ، من لە باشترین یانەی جیهانم و چێژ لەم كاتەی ژیانم وەردەگرم .
لە پرسیاری ئەوەی كە گرێبەستی نوێ لە گواستنەوەكانی زستانەدا واژوو دەكەن زیدان دەڵێت هەموو شتێك ئەگەری روودانی هەیە ، بەڵام ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ قسەكردن لەسەر مێركاتۆ و ئێمە گرنگی بە یاریزانەكانی خۆمان دەدەین .
زیدان باس لە هازاردیش دەكات ودەڵێت پێكانی هازارد زەرەرێكی گەورەیە بۆ یانەكەمان و بەهیواین زوو بگەڕێتەوە.
لە كۆتایشدا لەسەر یاریكردنی گاریس بێڵ لە یارییەكەی ئیسپانیۆل زیدان وتی: گاریس بێڵ یاری ناكات وئەو بەرامبەر ئالاڤێس دووچاری پێكان هاتووە
زیدان بە پێكەنیشەوە دەڵێت : بێڵ خەزی بە یاری گۆڵفەو ناتوانم رێگری لێبكەم .
PM:07:17:06/12/2019
ئهم بابهته 6144
جار خوێنراوهتهوه