‌ئاگادارن نیمار چی بەرامبەر هاندەران كردووە

وێستگە سپۆرت-

جارێكیتر نیمار داسیلڤای بەرازیلی رووبەروی هاندەرانی یانەكەی وەستاوەیە و ئەمەش ناكۆكیەكانی نێوان یاریزانەكە و هاندەرانی ئەو یانەیەی زیاتر كرد.

پاش ئەوەی هاندەرانی پاریس سانجێرمان بەردەوامیان داوە بەهوتاف كێشانیان دژی نیمار ئەمەش بەهۆی رەفتاكردنی لەگواستنەوەكانی هاوینەی رابردوو بۆ پەیوەندیكردنی بەیانەی بەرشەلۆنەوە، یاریزانە بەرازیلیەكە پاش تۆماركردنی گۆڵ بەرامبەر نانت چوە بەردەم هاندەران و داوای بێدەنگ بوونی لێكردن .

ئەمەش لەلایەن رۆژنامەكانی فەرەنساوە لێكدانەوەی جیاوازی بۆكراوە و ئاماژە بەوەشدراوە كەهاندەرانی پاریس هێندەی تر لەیاریزانەكەیان تورەن و بەرامبەر هەڵوێستەكانی هاوین هێشتا دڵیان بەرامبەر نیمۆ چاك نەبۆتەوە كەلەماوەی یاریكردنی بۆ پاریس لەم وەرزەدا بەرزترین ئاستی پێشكەشكردوە.


PM:11:11:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری