‌فەرمی.. گورزێكی زۆر كوشندە بەر ریاڵ مەدرید كەوت

وێستگە سپۆرت-

برینەكانی ریاڵ مەدرید بۆ كلاسیكۆ زیاتر دەبن و مارسیلیۆی بەرازیلی بەرگریكاری چەپی تیپەكەش بۆ ماوەیەك لەیانەكە دادەبرێت و بەشداری كلاسیكۆ ناكات.

لەراگەیاندراوێكیدا یانەی ریاڵ مەدرید ئەمرۆ پێنجشەمە ئاشكرایكرد كە لەراهێنانەكاندا مارسیلیۆ توشی پێكان هاتوە لەماسولكەی دواوەی قاچی چەپی و پشكنینە سەرەتاییەكانیش دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی 15 رۆژ لەیانەكە دەرخستوە و بەو پێیەش یاریزانی ناوبراو ناتوانێت لەیاری كلاسیكۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە ئامادەبێت كەبریارە 18ی مانگ ببنە میوانی بەرشەلۆنە.

پێكرانی مارسیلیۆش لەكاتێكیدایە كەهێشتا فێرلاند مێندی بەرگریكاری فەرەنسی ریاڵ تەواو ئامادەی یاریەكان نەبوە و بەشداریكردنیشی لەكلاسیكۆ رەنگە مەترسی تەواو لەسەر تیپەكەی زیدان دروست بكات.


PM:11:05:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 10724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری