ڤیدیۆ.. عێراق ماڵئاوایی لە جامی كەنداو كرد
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی عێراق شكستی هێنا لە گەیشتن بە یاری كۆتایی جامی كەنداو پاش ئەوەی بەرامبەر بەحرەین بە لێدانی یەكلاییكەرەوە بەرامبەر بەحرەین شكستی هێنا.
لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كەنداو هەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی بەحرەین بوەوە، لەخولەكی شەش موهەند عەلی گۆڵی یەكەمی بۆ عێراق تۆماركرد ولەخولەكی 14 عەبدوڵا خالید گۆڵی بەرامبەری بۆ بەحرەین تۆماركردەوە ، پاش چوار خولەك ئیبراهیم بایش گۆڵی دووەمی بۆ عێراق تۆماركرد، لەخولەكی 47 دا محەمەد جاسم ئەنجامەكە ی بۆ بەحرەین یەكسانكردەوە.
تایمی دووەمی یارییەكەش هیچ تیپێكان نەگەیشتنە گۆڵی یەكتر وبەهەمان ئەنجامی تایمی یەكەم یاریەكە كۆتایهات . بەناچاری داوەری یارییەكە پەنای بۆ دوو تایمی زیادكراو برد و تێدا هەڵبژاردەی بەحرەین بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە عێراقی بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی .
PM:11:02:05/12/2019
ئهم بابهته 1924
جار خوێنراوهتهوه