‌عوسمان دیمبیلی دەچێتە قەتەر

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دیمیبلی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە روودەكاتە  وڵاتی قەتەر بۆ چارەسەری پێكانەكەی .

تیمی پزیشکی بەرشەلۆنە ئاشکرایانکرد یاریزانە فەرەنسییەکە ئەمجارە 10 هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئەوە هەشتەم جار بوو دیمبلی توشی پێکان ببێت لەوکاتەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و هەر لەم وەرزەشدا سێ جار توشی پێکان هاتوە.
ئیدارەی بەرشەلۆنە بریاریدا دیمبلی بەرەو قەتەر رەوانە بکات و بیخاتە ئەو نەخۆشخانەیەی کە پێشتر ساموێل ئۆمتیتی تیا چارەسەر کراوە.

دیمبلی لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر دۆرتمۆند پاش 25 خولەک توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگای جێهێشت.








PM:02:20:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌