ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ هەنگاو بە هەنگاو لە بردنەوەی خولی ئینگلیزی نزیكدەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ بردەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەی ئیڤەرتۆن بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆن كرد . لە خولەكی شەش ئۆریگی گۆڵی یەكەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و لەخولەكی 17 شاكیری گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەر زیاد كرد ، لەخولەكی 21 دا مایكل كین گۆڵێكی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد وجیاوازییەكەی كەمكردەوە ، بەڵام لەخولەكی 31 دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و لەخولەكی 45یشدا سادیۆمانی گۆڵی چوارەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد.
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 48 دا ریچاڵدسۆن گۆڵی دووەمی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد ، بەڵام لە خولەكی 90 ڤیناڵدۆم گۆڵی پێنجەم و كۆتایی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 43 خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش لیستەرسیتی دووەمەوە .
AM:11:10:05/12/2019
ئهم بابهته 2100
جار خوێنراوهتهوه